په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ دوا بڕیار ده‌دات

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خرێته‌ گفتوگۆ و باسه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ نێوان چه‌ند لایه‌نێك رێككه‌وتن كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كاتژمێر11ی سه‌ر له‌به‌یانی كۆده‌بێته‌وه‌، پڕۆژه‌ی ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خرێته‌ ئه‌جێندای دانیشتنه‌كه‌وه‌، كامه‌وه‌یه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌م ره‌ووشه‌ی كه‌ هه‌یه‌.

له‌و باره‌وه‌، له‌ پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی (ئومێد خۆشناو) رایگه‌یاندبوو” كه‌ رێككه‌وتن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌ك پاشان هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌لام تا ئه‌م ساته‌ دیار نیه‌ كه‌ چه‌ند ماوه‌كه‌ی درێژده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش” هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و پارتی و پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كانی تر جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ن بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێكی كۆتا له‌و باره‌وه‌.

Back to top button