سیناریۆیەكی گۆڕان بۆ مەرسوومی پارێزگاری سلێمانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتوون، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەتەمایە نووسراوێكی فەرمی ئەنجوومەنەكە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكات، بۆ جێبەجێ كردنی رێكارە یاساییەكانی بۆن بەپارێزگاری سلێمانی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووه‌، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێك بەرز دەكاتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و داوای جێبەجێ كردنی رێكارە یاساییەكان دەكات بۆ دانانی هەڤاڵ ئەبوبكر بە پارێزگای سلێمانی. لەو بارەیەوە گۆڕانیش دەیه‌وێت سیناریۆیەك ببینێتەوە بۆ ئەوەی وا پێشان بدات كە ئەوان دژی ئەو هەنگاوەی هەڤاڵ ئەبوبكرن، بەڵام لەبەرەتدا ئەوەی گۆڕان دەیكات تەنها بۆ چەواشكاری لایانگرانی خۆیانە و دەیانەوێت واش بكەن بۆ ئەوی وا پێشان بدەن ئەوان لەگەڵ ئەوە نین مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڤاڵ ئەبوبكر دەربچێت بەڵام لەژێرەوە رێكارەكانیش جێبەجێ ده‌كه‌ن.

Back to top button