حه‌شدی شه‌عبی زمانی كوردی و ئاڵای كوردستانیان قه‌ده‌غه كرد
حه‌شد و میلیشیا ئێرانیه‌كان، خوێندنی كوردی و ئاڵای كوردستانیان له سه‌رجه‌م ناوچه ئیداریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پاش ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ میللیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شیكی زۆر له ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان داگیركرد، به هاوكاری به‌شێك له‌لا یه‌نێكی سیاسی دیاریكراو له كوردستان، له ئێستا پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 150 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان له ترسی ئه‌وان جێهێشتووه و خانوو و ماڵه‌كانیان تاڵانده‌كرێ و ده‌ستوێندرێ و ده‌ته‌قێندرێته‌وه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، له دواهه‌مین كاریشیاندا له ئێستایه حه‌شدی شه‌عبی خوێندنی كوردی و ئاڵای كوردستانیان له سه‌رجه‌م ناوچه داگیركرداوه‌كانی كوردستان قه‌ده‌غه كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، (فه‌رهاد ئه‌ترووشی) پارێزگاری دهۆك، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێرانی، خوێندنی كوردی‌یان له سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سنووری مووسڵ قه‌ده‌غه‌كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له هاووڵاتیان كردووه.
پارێزگاری دهۆك ئه‌وه‌شی گوت” كه ئێمه داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پاڵپشتیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌شی بۆ هاووڵاتیان ئه‌و ناوچانه نیشاندا و به پلانێكی هه‌رێمیشی وه‌سف كرد.