یه‌كێتی له تازه‌ترین كاری‌دا ده‌یه‌وێت له‌كه‌ركوك ئه‌مه بكات به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیه‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره.!
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی، شاری كه‌ركوك و دووزخورماتووی پێشكه‌ش به میللیشیاكانی حه‌شد كرد له پایی رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر له ئێستادا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پارێزگاری شاره‌كه دابنرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پاش رووداوه‌كه‌ی16ی ئۆكتۆبه‌ر، له ئێستا یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان و پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له شاره‌كه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببنه‌وه و رێككه‌ون له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری شاره‌كه، هه‌روه‌ها دانانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له بری (رێبوار تاڵه‌بانی) كه سه‌رۆكی شه‌رعی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه، ئه‌و پۆسته‌ش نیه‌ت وایه بیده‌ن به پیكهاته‌ی توركمان،به‌ڵام سه‌رجه‌م بۆ چوونه‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه یه‌كێتی شكستی هێناوه و ناتوانێت ئه‌وكاره بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك، له ئه‌ندامانی پارتین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین بچنه كۆبونه‌وه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن ئه‌وكاره به ئه‌نجام بگه‌ێنن.