له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ته‌سلیم كردنی كه‌ركووك شوان داودی به ماسی میوانداری گوته‌بێژی حشدی شه‌عبی ده‌كات
پاش ته‌سلیم كردنی شاری كه‌ركووك به حشدی شه‌عبی شوان داودی ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كێتی و سه‌ر به باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی، میوانداری گوته‌بێژی حشدی شه‌عبی ده‌كات له شاری كه‌ركوك، به ماسی”.
له وێنه‌یه‌كدا كه له‌شاری كه‌ركووك گیراوه پاش فرۆشتنی ئه‌و شاره، به حشدی شه‌عبی شوان داودی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی، كه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی 2250 ده‌نگی هێنابوو، میوانداری كه‌ریم نووری گوته‌بێژی حشدی شه‌عبی كردووه، به‌ماسی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ته‌سلیم كردنی كه‌ركووك ئاهه‌نگ ده‌گێرن”.
وه‌ك له‌وێنه‌كه دیاره میوانداریه‌كه‌ی شوان داودی له كه‌ركووك، پاش فرۆشتنی له‌چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگێكی خنجیلان ده‌بینرێت ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی راپۆرتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 400 كه‌س له‌پاش فرۆشتنی كه‌ركووك، كوژراوه، تاوانی گه‌وره له شاری كه‌ركووك و دۆزخورماتوو، ئه‌نجام دراوه”.