مه‌حموود عوسمان:ڕیفراندۆم شتێکی مێژووییە و ڕای میللەتێکە و جێگیر بووە و کەس ناتوانێت ھەڵیوەشنێتەوە

له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و سه‌رنه‌گرتنی پرۆسه‌كه پاش كۆتاهاتنی، سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆم رای میلله‌ته و جێگیر بووه به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
(د. مەحموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌داری كورد و چاودێری سیاسی رایگه‌یاندوه”له ئێستادا پێویسته حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به گفتوگۆبكه‌ن و رێكبكه‌ون،به‌پێی ده‌ستووری عێراق كه داواكراوه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه.
عوسمان زیاتر ده‌ڵێت” حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌ین و حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌روه‌ها وا ده‌ڵێن،بۆیه پێویسته به زوویی كۆببنه‌وه بڕیاری باشتر بوونیپ ه‌یوه‌ندییه‌كان بدرێت، هه‌وڵیش بدرێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، كه ده‌ستوور خاڵ و بڕگه‌ی گرنگی تێدایه بۆ هه‌ردوولا.
له‌باره‌ی كێشه نێوخۆییه‌كان و و په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان، ناوبراو گوتی” پێویسته خاڵه لاوازه‌كان ده‌ستنیشانبكرێت، به‌ووردی له‌م شكسته بكۆڵدرێته‌وه،ئ ه‌وه‌ی هۆكار بووه لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت،بۆ ئه‌وه‌ی كوردبه یه‌كگرتووی بمێنێته‌وه.
له‌باره‌ی عێراقه‌وه‌ش عوسمان ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندوه” به‌هیچ جۆرێك ناكرێ عێراق تاكلایه‌نانه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ببات،پێویسته هه‌رێم له به‌ڕێوه‌بردن به‌شداربێت.
لەبارەی ڕیفراندۆمیشەوە کە عێراق باس لەوە دەکات کۆتایی پێ ھاتووە،مه‌حموود عوسمان گوتی”ڕیفراندۆم شتێکی مێژووییە و ڕای میللەتێکە و جێگیر بووە و کەس ناتوانێت ھەڵیوەشنێتەوە، بەڵام ڕێگری لێ دەکرێت، کە جێبەجێ بکرێت و ڕیفراندۆمیش وەکو مێژوو دەمینێتەوە.”