هێرشێكی تری حشدی شه‌عبی له مه‌خموور تێكشكێنرا

هێرشێكی تری حشدی شه‌عبی له محوه‌ری مه‌خموور بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكشێكنرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، حشدی شه‌عبی له محوه‌ری مخمور هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ش لێی هاته ده‌ستوو حشدی شه‌عبی تێكشكاندوو و هه‌مه‌رێكی تێكشكاندوو، چه‌ند كه‌سێكی له‌و هێزه ده‌ستگیر كردووه،
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه دا رایگه‌یاند”دوای ڕووداوەکانی پارێزگای کەرکووک و پێشڕەوییەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لەسەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان، وەک دیارە ئەو هێزانە گوێ بەهیچ جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنی هێڵی تەماس نادەن و لە جموجۆڵەکانی خۆیان و کۆکردنەوەی هێز لەو ناوچانە بەردەوامن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشی گه‌یاندووه” ئەم جموجۆڵەی هێزەکانی حەشد و پێداگرییان بۆ پێشڕەوی و ڕێزنەگرتن لە ڕێککەوتنەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە کە نیازێکی خراپیان هەیە و دەیانەوێ کەرامەت و شکۆی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن. بۆیە بۆ هەموو لایەک دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم ڕەفتارەی میلیشیاکانی حەشد و هێزەکانی عێراقی بەهیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نییە و پێشمەرگە بە هەموو توانایەک بەرگری لە خاکی کوردستان و ژیان و کەرامەتی خەڵک دەکات.