رۆناڵدۆ پێش میسی و نیمار كهوت و بوو به باشترین یاریزانی جیهان

دوای كۆتایی هاتنی ئاهەنگی دیاریكردنی باشترینەكانی ساڵی (2017) یەكێتی تۆپی پێی جیهانی رێژەی دەنگەكانی ئاشكراكرد”.
پاش ئهوهی شهوی رابردوو باشترین یاریزانی جیهان ههڵبژێردرا، بۆ جاری پێنجهم یاریزانی یانهی ریال مهدریدی ئیسپانی و ههڵبژاردهی پرتوگاڵ (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) ههڵبژێردرایهوه به باشترین یاریزان، وەك لە ئەنجامی دەنگەكان هاتووە ، رۆناڵدۆ بە زۆرینەی دەنگ بە باشترین یاریزانی ساڵی (2017) دەستنیشان كرا و پێش هەریەكە لە میسی و نیمار كەوت”.
لەدوای ئاهەنگەكەش یهكێتی تۆپیی پێی جیهان (فیفا) رێژەی دەنگەكانی بڵاوكردەوە”كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە (43.16%) پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و نازناوەكەی یەكلایی كردەوە”.
رۆناڵدۆ پێش ههریهكه له میسی و نیمار كەوت ، ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە پلەی دووەمی وەرگرت بە (19.25%)ــی دەنگەكان ، نیماریش بەرازیلیش (6.97%)ــی دەنگەكانی یەكلایی كردەوە”.