به‌ڤیدیۆ: تێكشكاندنی هێرشی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر مه‌خموور
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به‌كامیرای پێشمه‌رگه گیراوه، له‌باره‌ی هێرشی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر میحوه‌ر محموور”له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كداره‌كان له بازگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان نزیكبوونه‌ته‌وه‌و ویستوویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه هێرشه‌كه‌یان تێكشێنراوهو چه‌ندین هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان تێكشكێنراوه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و، چه‌ندین چه‌كداریشیان كوژراون و به دیل گیراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌مه‌خمور بۆ بازارگه جوله‌یان به‌هێزه‌كانی خویان كردووه و بۆ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 وه لێیان دراوه و 4 هه‌مه‌ر سوتێنران و ژماره‌یه‌ك كوژراویشیان هه‌یه، به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 برینداربووه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كردە سه‌ر سەنگەرەكانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی مه‌حمودیه له نزیك ره‌بیعه، هێزی پێشمه‌رگه ھێرشەكەی تێك‌شكاند و دوو هه‌مه‌ر و باجهرێكی سووتاندووه.