كۆسره‌ت ره‌سول هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ده‌ستی باڵی خائینه‌كان رزگار كرد
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند”ئەزموونەکەمان ڕووبەڕووی گەلەکۆمەیەکی ھەمەلایەنە کرایەوەو دەوڵەتی عێراق بە سوپایەکی زەبەلاح و ھێزێکی زۆری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھێنایە سەر شارەکانی کەرکووک، خورماتوو و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و کەوتوونەتە دەرەوەی سنووری ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆسره‌ت ره‌سوڵ له 24ی 10ی 2017 به‌ئاماده بوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا، لەگەڵ لێپرسراو و فەرماندەکانی میحوەری باشووری کەرکووک کۆبوویەوە له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ فەرماندەو لێپرسراوی ھێزەکانی ھاندا تا ھەموو توانای خۆیان لەرێکخستنەوەی ھێزەکان و توانا سەربازییەکان بخەنەگەڕ و بوار نەدەن ئەو رووداوانە ورەی پۆڵاینی پێشمەرگە بھێنێتە خوارەوە، چۆنیەتی دابەزاندن و وەرگرتن فەرمانە سەربازییەکانی بۆ شیکردنەوە کە رێگا پێدراو نییە جگە لە فەرماندەیی گشتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان فەرمانی سەربازی لەھیچ کەس و لێپرسراوی ھێزێکی لابەلا وەربگیرێت کە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییەدا نین.
جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی داوای فەرماندەکان کرد، جگە لە فەرماندەیی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، فەرمانی سەربازی لەھیچ کەس و لێپرسراوی ھێزێکی لابەلا وەرنەگرن کە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییەدا نین.