حشدی شه‌عبی ته‌نها بۆ داگیركردنی كه‌ركووك كاری به‌یه‌كێتی بوو باسی پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ر مه‌كه‌ن
به‌پێی رێكه‌وتنێك له زاری ئارێز عه‌بدولڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، پاش داگیركردنی كه‌ركووك، وابریار بوو، حكومه‌تی به‌غدا و حشدی شه‌عبی پۆستی پارێزگای كه‌ركووك راده‌ستی یه‌كێتی بكه‌نه‌وه‌و به‌ڵام به‌رپرسانی به‌غدا ئه‌و به‌ڵێنه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئاماده نین پۆستی پارێزگای كه‌ركووك راده‌ستی كورد بكه‌نه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه ئارێز عه‌بدولڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شلێـ” رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و بەغدا ھەبووە بۆ دانانی رزگار عەلی، لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بەڵام رێککەوتنەکە کێشەی تێکەوتووە و بەغدا داوای کردووە، یەکێتیی ناوی سێ کاندید بنێرێت بۆ ئەوەی یەکێکیان دەستنیشان بکرێت.
كه‌ناڵی كوردستان 24 ئاشكرای كردووه،کاندیدی یەکێتیی رزگار عەلییە و بەغداش بە بیانووی جیاجیا رازی نییە پۆستەکە بە یەکێتی بداتەوه، ئەوەشی نەشاردەوە کە مەترسییان ھەیە حاکمێک بۆ پارێزگاری کەرکووک بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابنرێت، بەھۆی ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ناتوانێت کۆببێتەوە، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ش ماڵپه‌ری مه‌دا پرێس ئاشكرای ده‌كات” ئێستا حکوومەتی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات کە حاکمێکی عەسکەری لە جێگەی پارێزگاری کەرکووک بە دەسەڵاتێکی بەرفراوانەوە دابمەزرێنێت کە دەتوانێت سەرپەرشتیی کارەکانی پارێزگاری ئێستای کەرکووک بە وەکالەت بکات.
هه‌روه‌ها مه‌ودا پرێس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، لە چوارچێوەی ئیدارەکەی حاکمی عەسکەریی نوێ لە کەرکووک، دوو جێگر بۆ راکان سەعید جبووری، پارێزگاری ئێستای کەرکووک بە وەکالەت لە پێکھاتەی عەرەب دادەنرێ کە یەکێک لە جێگرەکانی کوردە و جێگرەکەی دیکەشی عەرەب، ئەم شێوازی ئیدارەدانەش تاوەکوو ھەڵبژاردنەکانی 2018ی ساڵی داھاتوو کاری پێ دەکرێت.
شایانی باسه” باڵێکی یەکێتی لە ڕۆژی 16/10/2017 و لە کاتی ھێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆ سەر کەرکووک و خورماتوو، فەرمانیان بە بەشێک لە ھێزەکانی سەر بە یەکەی 70ی پێشمەرگە کرد، بەرگری نەکەن و بەو ھۆیەوە کەرکووک و خورماتوو و زۆر ناوچەی کوردستانیی دیکە کەوتنە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و تاوانێکی زۆریان لەو ناوچانە ئەنجام دا. لەمبارەیەشەوە لە پەیامێکدا کە ڕۆژی 18/10/2017 بڵاوی کردەوە، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ڕای گەیاند: ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکەوێتە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی“ کە مەبەستی لەو باڵەی یەکێتی بوو کە ڕێککەوتنیان لەگەڵ عێراق کردووە.