بارزانی شکستی هێنا ؟؟

بهمن کاك عبداللە

زۆرن ئەوانەی ئیستا زمانیان درێژکردوە و باس لەشکستی بارزانی و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەن .

بارزانی لەمێژوودا یەکەم سەرکردەی کوردە لەمێژوودا کوردی گەیاندۆتە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی .
بارزانی تەواوی خاکی کوردستانی لەڕووی سەربازیەوە گەڕاندەوە و بەسەرکەوتویش ڕیفراندۆمی لەسەرتاسەری باشوری کوردستان ئەنجام داو هەتا کورد مابیت ئەو ڕیفراندۆمە بەڵگەیە بەدەست کوردەوە .

بارزانی خویندنەوەی راست و دروستی بۆ دۆخی ناوچەکە و دونیاش کردبوو لەکاتی خۆشی ڕیفراندۆمی کرد ، ئەوانەش پییان وایە بەهۆی ڕیفراندۆمەوە توشی شەڕ بووین خۆیان گیل دەکەن یان بوون بەهاو ئاوازی دوژمنانی کورد ئەگینا لیدوانی دووسال پیش ئیستای مالکی و عامری و سەرکردەکانی حەشدیان بینیوە .

ئەوکەسانەی پێیان وایە بارزانی بەهۆی ئەنجامدانی رفراندۆمەوە توشی شەڕی کردین ! گەر بارزانی ریفراندۆمی نەکردبایە دەیانووت موزایدەی کرد و دەرفەتی سەربەخۆی لەدەست کورد دەرکرد .

لەدەست دانی کەرکوک و بەشیکی زوری ناوچە کوردستانیەکان نەشکستی بارزانی بوو نەگلۆپی سەوزی ئەمریکا بوو ، بەڵکو خیانەتی چەن کەسیک بوو بەبێ بەرگری دەستی حەشدیان راکیشایە ناو کەرکوک و شکستیان بەپێشمەرگە هینا ، گەر ئەو بەرگریەیی لە ( پردی و مخمور و تلسقۆف و محمودیە) کرا لە کەرکوک بکرابایە ئەوکات دەتان زانی دونیا دەهاتە سەرخەت و ناوبژیوانی لەبەرژەوەندی ئیمە دەبوو یان نا ؟

بارزانی و پێشمەرگەی کوردستان دوینێ لە پردێ و ئەمرۆ لەمەخمور و تلسقۆف و محمودیە شکۆیان گەڕاندەوە بۆ پێشمەرگە و کوردستان و دونیایی بیدەنگیشیان هێنایە دەنگ .

بارزانی بەقەد مسقاڵە زەڕیەک لە سەربەخۆیی پاشگەز نەبوەتەوەو پاشگەزیش نابێتەوە ، بەڕیفراندۆمیش پاسپۆرتی سەربەخۆیی خستوەتە گیرفانی نەتەوەکەی .

ئەوانەی ئیستا زمان دریژی لەسەر بارزانی دەکەن و داوای بەجێ هێشتنی پۆستەکەی لێ دەکەن ، زۆر باش دەزانن بارزانی دووساڵە داوای بەدیل دەکات کەس جورئەتی نەبوو لێ ی وەرگریت ، دووساڵە بارزانی لەیەک پەیامیشی دا وشەی سەرۆکی بەکار نەهێناوە ، کەجیهان و ناوچەکە پەیوەندی پیوەدەکەن و سەردانی دەکەن وەک سەرۆک و حساب بۆ ئەو سیاسیە فاشلە زمان درێژانە ناکەن ، تاوانی بارزانی چیە ؟

گەر حیکمەتی بارزانی نەبوایە ۱٦ ی ئۆکتۆبەر بەس کەرکوکمان لەدەست نەدەدا بەڵکو شەڕیکی خویناوی براکوژی وا سەری هەلدەدا تەواوی ئەزموونی کوردی تیدا دەچوو .

ئەوانەش ئیستا داوای حکومەتی انقاز و دەست لەکاریشانەوەی بارزانی دەکەن باش دەزانن گەر ئیستا بارزانی نەبێت لە کوردستان حسە پلایس ئەوان دەکاتە خزمەتکاری خۆیی و دەبێت رۆژانە پلایسی مۆدیرنی بەدیاری بۆ ببەن .

بارزانی نەك شکستی نەهێناوە بەلکو سەرکەوتوو ترین سەرکردەی کوردە لە مێژوو داو داهاتووی نزیک زیاتر ئەو سەرکەوتنە روون دەکاتەوە .

 

Back to top button