یانزە میلیشیای ئێرانی کوژران

لە میانەی شەڕو پێکدادانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو میلیشیا ئێرانیەکان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە یانزە چەکداری میلیشیا ئێرانیەکان کوژراون.

ئەو چەکدارە کوژراوانە چواریان سەربە هێزەکانی حەرەس سەوری و حەوتی دیکەیان سەربە لیوای فاطمیونن کە لە ئەفغانە شیعەکان پێک هاتون.

بە پێی ئاژانسی میهری ئێرانی لەناو کوژراوەکاندا ئەفسەرێکی خانەنشین کراو هەیە بەناوی مستەفا نەبی کە وەک خۆبەخش گەڕاوەتەوە ڕیزی سوپا.
جگە لەو ئەفسەرە ناو وێنەی دوو بەرپرسی حەرەس سەوری بەناوەکانی حەبیب ڕیازی پورو محمد ئاقادادی بڵاوکراونەتەوە.

 

سەرچاوە: العربیە

Back to top button