مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنى سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان دواى رووداوه‌كانى كه‌ركووك و په‌لكێشى حه‌شد و جه‌يش بۆ كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا جه‌ختى له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كێتى ناو يه‌كێتى و كيانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى كۆبوويه‌وه.
سايتى ره‌سمى پى يو كه‌ى ميديا بڵاويكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنى يهكڕيزى ناو يه‌كێتى كراوه‌ته‌وه و باسيش له‌وه كراوه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته سياسى و ميديايى و حزبييهكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌نده حزبييهكان.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر يه‌كپارچه‌يى خاكى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
كهمێكى ديكه مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونهوهكهيهوه راگهيهندراوهكه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتييه دواى ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و جه‌يش، له سنووره‌كانى باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووكه‌وه جووڵه‌يان پێكرا بۆ داگيركردنى شاره‌كه.
له بهرهبهيانێكى زوودا به هۆى رێككه‌وتنێكى نهێنى نێوان ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى يه‌كێتى و ميليشياكانى حه‌شد كه به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران ئه‌نجامدرابوو، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پاشه‌كشێيان پێكرا.
هاوكات هێزێكى دژه تيرۆرى سه‌ر به لاهور جه‌نگى هاوكارى ميليشياكانى حه‌شدى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووكه‌وه بێنه ناو شاره‌كه و خه‌ڵكى شاره‌كه ئاواره بكه‌ن.
به هۆى ئه‌و رووداوانه و مه‌ترسييه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى هاووڵاتيانى شاره‌كه، به هه‌زاران هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى كه‌ركووك و خورماتوو و پردێ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشت و ئاواره بوون.
له دواى شاڵاوه‌كانى راگواستنى كورد، كه رژێمى به‌عس ئه‌نجاميده‌دا، ئه‌وه يه‌كه‌مجاره كورد له كه‌ركووك ناچار بكرێت رهو بكات و ماڵ و حاڵى خۆى به‌جێبهێڵێت.
له ئێستادا ره‌وشى كه‌ركووك به قۆناغێكى مه‌ترسيداردا تێده‌په‌ڕێت و به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ى له‌گه‌ڵ ميليشياكانى حه‌شد هاتوونه‌ته شاره‌كه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان تێيدا بمێننه‌وه و جێ‌گير بن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ته‌عريب كردنه‌وه‌ى شاره‌كه.
به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م راگه‌يه‌ندراوه، هه‌وڵه‌كانى باڵى ده‌ستڕۆيشتووى ناو يه‌كێتى به ئاراسته‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى يه‌كێتى ده‌ستيانپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى رايگه‌ياند، پێويسته تا مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو، كۆنگره ببه‌سترێت.
هاوكات لاهور جه‌نگى برازاى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به‌ر له دوو رۆژ رايگه‌ياند، ده‌بێت له ماوه‌ى دوو مانگدا كۆنگره‌ى يه‌كێتى ساز بكرێت.
ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵى دهستڕۆيشتوو به نيازن، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى يه‌كێتى دوور بخه‌نه‌وه كه نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموون و بڕيار و فهرمانهكانيانهوه