کۆسرەت رەسول: دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە تەنها فەرمان لەفەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەربگرن

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى یەکێـتى رایگەیاند پێویستە هێزەکانى پێشمەرگە جگه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان فه‌رمانى سه‌ربازى له‌هیچ كه‌س و لێپرسراوى هێزێكى لابه‌لا وه‌ربگیرێت كه‌ له‌ ئاستى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌دا نین.

بەگوێرەی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە ئەو فەرماندە سەربازیانەی لەو کۆبوونەوەیە بەشداربوون، بەڵێنیان بە كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوە، تەنها لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگە  فه‌رمانى سه‌ربازى وەردەگرن.

هەروەها فەرماندە سەربازییەکان باسیان لە ورده‌كارى چۆنیه‌تى خۆرێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانى پێشمه‌رگه‌ و دابه‌شكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر میحوه‌ره‌كاندا کردووە.

شەوی دووشەممە ١٦ى تشرینى یەکەمی ٢٠١٧ هێزە عێراقییەکان هێرشیان بۆ سەر کەرکوک و دەورووبەری و دەستپێکرد و لەو هێرشەیاندا تاوەکو ئێوارەى ڕۆژی ١٦ى تشرینى یەکەم، ناحیەى تازە، دووزخومارتوو، داقوق، قەرەتەپە، بنکەى سەربازیى کەیوان، فڕۆکەخانەى کەرکوک، کۆمپانیاى غازى باکوور  و چەند شوێنێکى تری شارى کەرکوکیان بەهۆی خیانەتی گروپێکی یەکێتی کۆنتڕۆڵکرد.

هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هێز لە سنورەکانی کوردستان و ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەست درێژیکردنیان بۆ میحوەرەکانی پێشمەرگە

 

Back to top button