ئاڵا تالەبانی لەهەوڵی لادانای ئارێز عەبدوڵایە, سكالای بڕوانامەی ساختەی لەدژ تۆماركردووە

دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی ئاڵا تالەبانی لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دورخستەوە ئارێز عەبدوڵا وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەست نیشانكرا, بەڵام دوای ململانێیەكی زۆر كە ئاڵا تاڵەبانی ئامادەی دەست بەردار بوونی پۆستەكەی نەبوو.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك ئاڵاتاڵەبانی دۆسیەی تەزویری بڕوانامەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جولاندووە, لە بەرامبەردا ئاێز عەبدوڵا بەبێ‌ ناو هێنانی ئاڵاتاڵەبانی روونكردنەوەیكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك نوسیووە دەلێت:” لەماوەی ڕابردوو سەرچاوەیەكی (ناسراو) تەنیا بۆ خزمەتكردنی ناحەزانی گەل و (ی.ن.ك) ھەوڵیدا كێشەیەك بۆ بەندە دروست بكاو پێی وابوو بەپیلانێك دەتوانێ ناو و ناوبانگی بەندە لەكەدار بكا. بەتومەتێكی ھەڵبەستراو لە رێگای ئەم و ئەو لە بەغدا دۆسیەیەكیان بۆ لە دادگای الرێافە (بەغدا) كردومەتەوە گوایە من بڕوانامەكەم ساختەیە!..”
لە بەشێكی روونكردنەوەكەی دا هاتووە:” ئەوەی جێگای باسە لایەنی پەیوەندیدار بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەسەرچاوەی دەرچونی بڕوانامەكەوە بكا راستەوخۆ لە رێگای داواكاری گشتی داوای لێسنەدنەوەی پارێزبەندی منی كردووە. كێشەكە ھێشتا ماوەتەوە و من لەوبارەیەوە بێ باكم و لەبەردەم دادگاش ڕاستیەكە ڕوون دەبێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی سەرچاوەی تومەت ھەڵبەستنەكە نەتوانێ ئامانجەكەی بپێكێ بە پێویستم زانی ئەو ڕونكردنەوەیە بدەم. پەتی درۆش ھەمیشە كورتە”.

دەقی رونكردنەوەكەی (ئارێز عەبدوڵڵا)

لە ھەڵومەرجی شێواو ھەڵپەرستان باشتر دەرفەتیان بۆ دەرەخسێ تا دەستی خۆیان بوەشێنن، بەڵام راستی ھەرچییەك بێ و ھەر چۆن بێ ھەر بەراستی دەمێنێتەوە. لەماوەی ڕابردوو سەرچاوەیەكی (ناسراو) تەنیا بۆ خزمەتكردنی ناحەزانی گەل و (ی.ن.ك) ھەوڵیدا كێشەیەك بۆ بەندە دروست بكاو پێی وابوو بەپیلانێك دەتوانێ ناو و ناوبانگی بەندە لەكەدار بكا. بەتومەتێكی ھەڵبەستراو لە رێگای ئەم و ئەو لە بەغدا دۆسیەیەكیان بۆ لە دادگای الرێافە (بەغدا) كردومەتەوە گوایە من بڕوانامەكەم ساختەیە!.. ئەوەی جێگای باسە لایەنی پەیوەندیدار بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەسەرچاوەی دەرچونی بڕوانامەكەوە بكا راستەوخۆ لە رێگای داواكاری گشتی داوای لێسنەدنەوەی پارێزبەندی منی كردووە. كێشەكە ھێشتا ماوەتەوە و من لەوبارەیەوە بێ باكم و لەبەردەم دادگاش ڕاستیەكە ڕوون دەبێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی سەرچاوەی تومەت ھەڵبەستنەكە نەتوانێ ئامانجەكەی بپێكێ بە پێویستم زانی ئەو ڕونكردنەوەیە بدەم. پەتی درۆش ھەمیشە كورتە.
لەگەڵ ئەوپەڕی رێزمدا…

Back to top button