ئەفغانیەكان چۆن دەبرێنە سوریا ؟

 

لیوای فاگمیون پێكهاتووە لە چەكدارانی ئەفغانی شیعە مەزهەب كەسەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن و ڕۆڵیان هەیە لە جەنگی سوریا، نهێنی چۆنیەتی كۆكردنەوەو ناردنیان بۆ سوریا ئاشكرا دەبێت.
یەكێك لەو چەكدارە ئەفغانیانە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەفغانستان بۆ ئاژانسەكان دەدوێت و دەڵێت من بڕوام بەو جەنگە نیەو بۆ ئیش چومە ئێران بەڵام ئیشم دەست نەكەوت،دواتر بەهۆی پێدانی موچەی مانگانە بە بڕی ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار تمەن ناچار بووم پەیوەندی بەو لیووایەوە بكەم.
شەمس كە ناوی خوازراوی ئەو چەكدارەیە ئاماژە بەوە دەكات پێش ناردنیان بۆ سوریا مانگێك ڕاهێنانیان لە لایەن فەرماندەكانی حەرەس سەوریەوە پێ دەكرێت.
شەمس باس لەوە دەكات زۆربەی چەكدارانی لیواكە بەهۆی هەژاریەوە چەكیان هەڵگرتوە،هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە لیواكە لە تەمەن چواردە ساڵ تا شەست ساڵی لەخۆ گرتووە.

Back to top button