مه‌رزی باشماخ كرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بڕیاره‌كانی ئێرانی جێ به‌جێ كرد
بەڕێوبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ له باره‌ی كرانه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌وه ڕایدەگەیەنێت” سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەڕوی بازرگانان و گەشتیاراندا كرایەوە و هیچ گرفتێك نه‌ما.
(شاخەوان ئەبوبەكر) بەڕێوبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگه‌یاندوه” ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 5ی سه‌ر له به‌یانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كرایه‌وه و هیچ گرفتێك نه‌ماوه و ئێستا مه‌رزه‌كه به‌ڕووی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی بوەتەوە.
بەڕێوبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئه‌وه‌شی باسكردوه” كه كردنەوەی مەرزەكە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە، به‌ڵام تا ئێستا مەرزەكانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران نەكراوەتەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌وه‌ی له16ی ئۆكتۆبه‌ر باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی به‌رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر كه‌ركوك و به‌شێكی زۆر له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان ته‌سلیم به حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرد، له پای ئه‌و رێككه‌وتنه له ئێستادا مه‌رزه‌كان له سنوری سلێمانی كراونه‌ته‌وه.