كه‌ریم بنزیما ریال جێده‌هێڵێت و روو له‌م یانه‌یه‌ ده‌كات

یاریزانی به‌رازیلى و به‌رگریكارى یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی (دانیال ئه‌لفێس) كه‌ناوى له‌ پێكهاته‌ى باشترین یاریزانى جیهان بوو بۆساڵى (2017)، وێستگه‌ى داهاتووى هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى ریال مه‌درید كه‌ریم بنزیماى ئاشكرا ده‌كات.

پێگه‌ى (دۆن بالۆنى) ئیسپانى ئاشكراى كردووه‌” كه‌ یاریزان ئه‌لفێس له‌ كاتى ئاهه‌نگى فیفا به‌هاورێكانى گوتوه‌” كه‌ پاریس سان جێرمانى فه‌ڕه‌نسی ئامانجى ئیمزا كردنى گرێبه‌سته‌ له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى ریال مه‌درید كه‌ریم بنزیما هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.7

ئه‌لڤێس زیاتر گوتویه‌تی” كه‌ خلێفى سه‌رۆكی پاریس بیر له‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بنزیما ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى هێرشبه‌رى ئۆرگوایى ئه‌دیسۆن كاڤانى بگرێته‌وه‌.

Back to top button