ئه‌نه‌ناس بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌م نه‌خۆشیانه‌

توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ده‌ڵێت” که‌ ئه‌نه‌ناس رۆلێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ به‌هێزکردنی ئێسک له‌له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌رێکی باشه‌ بۆ کۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ کاتی هه‌رس کردنی خۆراکدا.

هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان له‌ میانه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ سودی ئه‌نه‌ناس بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌وه‌یان شیكردۆته‌وه‌” که‌ ئه‌نه‌ناس ئه‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی هه‌وکردن و دوورخستنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان له‌ نه‌خۆشی و ڤایرۆسی مه‌ترسیدار و هه‌روه‌ها یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین ده‌دات له‌له‌شی مرۆڤدا جگه‌ له‌مه‌ش دڵ ده‌پارێزێت له‌ توش بوون به‌نه‌خۆشی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت ” كه‌ ئه‌نه‌ناس ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌کانی وه‌ک ” ڤیتامین و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم ” ئه‌م مادانه‌ش رێگری ده‌که‌ن له‌ توش بوونی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان به‌هێزتر ده‌که‌ن.

Back to top button