جۆن مه‌كین: پێویستە ئەمریکا پشت لە کورد نەکات چونكه دۆستێكی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكان
سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا (جۆن مەکین) له‌باره‌ی پاڵپشتیكردنی كورد یا میللیشیاكانی حه‌شده‌وه رایدهگهێنێت”كه ئه‌گه‌ر ناچار بكرێت له‌نێوان گرووپه میلیشیاكانی نزیك ئێران و كورددا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم ئه‌وا بێگومان پشتگیریی كورد ده‌كه‌م.
(جۆن مەکین) سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمزی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی” كه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا هیچ ستراتیژییه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراقیش به تایبه‌تی نییه و ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌یه كه ئیداره‌ی ئۆباما په‌یڕه‌وی كردووه و ترامپیش درێژه‌ی پێداوه.
سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مریكا باس له‌وه‌شده‌كات” كه روون و ئاشكرایه ئێران یاریزانی سه‌ره‌كییه له عێراق و ئه‌و گرووپه میلیشیانه‌ی نزیك له ئێرانیش ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بهخهبهرنێتهوه، ئه‌وا رۆژێك هه‌ڵده‌ستێ له‌خه‌و و ده‌بینێت كه ئه‌مریكا دوورخراوه‌ته‌وه له ستراتیژیترین ناوچه‌ی جیهان، بۆیه پێویسته ئه‌مریكا پشتی كورد به‌رنه‌دات كه دۆستێكی هه‌میشه‌یی واشنتن بووه.