لێخوره ده‌شته‌ی عه‌بادی تاكه‌یه…؟
#رێكان سه‌باح
لێخوره ده‌شته‌ی عه‌بادی له‌ئێستادا له‌پاڵ ئه‌و هه‌وایه دێت، كه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كورد دا سودی وه‌رگرتووه له‌كه‌ركووك، هه‌وای له‌ناو بردنی كوردستان “خراپ غروری” كردووه، هه‌ڵه ستراتیژه‌كه‌ی عه‌بادی تاودانی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته مه‌ترسیداره‌یه، كه هاوشێوه‌ی سه‌دام ئاسا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ جاشدا، ( ته‌شریعی و ته‌نفیزی) له‌كوردستاندا دروست بكاته‌وه له ژێر ناوی (حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی!!)، زۆر بێ خه‌به‌ره، له‌وه‌ی مه‌فهومی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان، له‌و سه‌روه‌ریه‌وه دێت، كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و وه‌ك میلله‌تێكی ئازاد و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه ده‌بینێت، هه‌موو كه‌سێك سمێل سۆر بێت هه‌مزه ئاغا نیه” خۆ سه‌دام 32 ساڵ له‌ژێر ناوی ئه‌و جۆڕه جاش و خۆفرۆشیهدا به‌رێوه برد ئه‌م عێراقه، به‌ڵام حاقیبهتی له‌ناو چوونێكی تراژیدیا بوو، ئێستا ده‌سه‌ڵاتی شیعه و عه‌بادی ده‌یانه‌وێت هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و روانگه سه‌دامیه، درێژه به عێراق بده‌ن، ( عه‌بادی ئه‌گه‌ر پێی وایه به له‌ناو بردنی بارزانی و پارتی ده‌توانێت كورد جله‌و گیر بكات و كۆیله ئاسا ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی هاوشكڵ بكات له هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌وه له‌خه‌وێكی راسته‌قینه‌ی “مهترسیهكاندایه”، به‌شێوه‌یه‌ك، كه عێراق ده‌با بۆ ئه‌و دۆزه‌خه وێرانتره له سوریا كه سوریاش خۆزگه‌ی بۆ ناخوازێت”.
عه‌بادی به‌م شكڵ فوتێكراوه، حه‌قیقه‌تێكی روونی بۆ دونیا سه‌ڵماند، كه به‌غدا هه‌مان عه‌قلیه‌ت و هه‌مان فه‌رهه‌نگی له‌ناو بردنی كورده، كورد راستر و چاكتر له‌مانای كردنی “ریفراندۆم” تێگه‌یشتووه، بۆیه هاوكێشه‌كانی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌ژێر تێكچوونی هه‌ژموونه‌كان و ئابووری و سیاسی، له‌عێراقدا، به‌ئاراسته وێران بوونی عێراق ده‌روات، بۆ؟ هاوسه‌نگی سیاسی و ئابووری و هه‌ژموونه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، به عهبادیهكی فوتێكراو، راناگیرێت، ده‌ی كه رانه‌گیرێت، كه‌وایه باڵاده‌ستی ئێران و هه‌ژموونی ئێران له‌عێراقدا، تاوی هاتنه پێشه‌وه‌ی چاوتێبڕینی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌دات بۆ عێراق و به‌مه‌ش، دۆخێك ده‌خوڵقێت له‌و عێراقه‌دا، گه‌ر خۆیان ته‌واوی ئه‌و سنورانه، و راگرتنی هاوسه‌نگیه‌كان به هه‌ولێر نهسپێرنهوه، دونیایه‌كی وێرانتر له سوریا چاوی بڕیوه‌ته عێراق..