رایان دیلۆن : هه‌ندێك ڕاگه‌یاندن جێى متمانه نین
له‌باره‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه‌ى كه (هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ) به‌نیازه هێرش بكاته سهرسهنگهرهكانى پێشمه‌رگه له مه‌خمور ، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌تكرده‌وه .
له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ” رایان دیلۆن ” وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ڕایگه‌یاند ” هه‌ندێك ڕاگه‌یاندن كه جێگه‌ى متمانه نین ، ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و كه گوایه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یانه‌وێت سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له مه‌خمور بۆردومان بكه‌ن ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان نیاز‌و خواستى له‌م شێوه‌یه نه‌بووه‌و نابێت ، به‌ڵكو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هانى هه‌موو لایه‌كى داوه كه خۆیان له شه‌ڕ به دووربگرن “.
شایانی باسه پێشتر میدیا هاوبه‌شه‌كانی ( نزیك له مالیكی و باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی و ئێران و ئێن ئارتی) هه‌واڵی هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه‌یان له‌لایان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بڵاو كرده‌وه له مه‌خموور.