سبه‌ینێ په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت به‌ ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كۆده‌بێته‌وه‌

 
بریاره‌ سبه‌ینێ 26ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر داواى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى خیانه‌تی رووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌رده‌بێت .
 
“د.شێركۆجه‌وده‌ت ” جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕأیگه‌یاند ” له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنى 24ى مانگ بڕیاردرا كه‌ سبه‌ینێ كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌رۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت “.
 
هه‌روه‌ها “شێركۆ جه‌وده‌ت ” جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند ” كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌رداواى فراكسیۆنى یه‌كگرتووه‌و به‌شێ:ى تایبه‌ته‌ به‌ تاوتوێكردنى دۆخى ئیستاى هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى خیانه‌تی ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر “.
Back to top button