سه‌رۆكى ئه‌ركانى ئه‌مریكا : ره‌قه به‌پاره‌ى ئه‌مریكا ئازادكراوه
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه له میانى پێشكه‌شكردنى وتارێك له‌لایه‌ن ( جۆزێف ده‌نفۆرد) سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مریكا له ویلایه‌تى ڤێرجینیا ڕایگه‌یاند ” ره‌ققه به ملیۆنه‌ها دۆلارى ئه‌مریكى و باجى خه‌لكى ئه‌مریكاو هاوكارى سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكا گیرایه‌وه ، به‌ڵام یه‌په‌گه ئه‌مه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌كه‌كه (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ) كرد “.
گوتیشى ” پنتاگۆن ئیدانه‌ى ئه‌مه‌ى كرد ، به‌ڵام یه‌په‌گه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كات كه ره‌ققه به ئایدۆلۆیاى په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه ، ئێمه ئیدانه‌ى په‌كه‌كه وه‌ك ڕێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌كه‌ین “.
شایه‌نى ئاماژه پێدانه له كاتى ڕاگه‌یاندنى ئازادكردنه‌وه‌ى ره‌ققه وێنه‌كانى ( عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ) هه‌ڵواسراو كاردانه‌وه‌ى ئه‌مریكاى لێكه‌وته‌وه‌و بووه هه‌لێكى زێڕین بۆ توركیا تا زیاتر دژایه‌تى یه‌په‌گه‌ى پێبكات .