ئه‌ركى ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیا له عێراق ده‌گۆڕێت
ماڵپه‌رى زه‌سه‌نى به‌ریتانى بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئه‌ركى ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیا له عێراق ده‌گۆڕێت ، ئه‌و ڕاوێژكاره سه‌ربازیانه‌ى به‌ریتانیا كه‌له ڕابردوو ئه‌ركیان مه‌شق و ڕاهێنان بوو به هێزه عێراقییه‌كان ، له ئێستادا ئه‌ركى پاسه‌وانكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى ( ئه‌لئه‌سه‌د) یان پێسپێردراوه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى شارى به‌غداد .
“مایكل فالۆن ” وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند ” شه‌ڕى داعش كۆتایی هاتووه‌و سروشتى كه‌مینى هاوپه‌یمانان گۆڕاوه و پێویسته به‌ریتانیاش رۆڵى له‌و كه‌مپینه‌دا بگۆڕێت “.