ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی: پارێزگاکانی کوردستان ناتوانن مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پازدە ڕۆژ مۆلەتی بە حکومەت هەرێمدا، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریان مامەلە ڕاستەوخۆ لەگەل بەغدا دەکەن، لەو بارەیەوە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، بۆ ھیچ پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستان نییە، ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات.

 

زیاد کاکەڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاندووە: “لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا نییە کات بۆ حکوومەت دابنێت، بۆ ئەوەی داواکارییەکان جێبەجێ بکات، بۆیە لەو یاداشتەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە داویەتی بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و واژۆم کردووە، بەڵام وەک تێبینی لەگەڵ ئەوە نەبووم، ئەنجومەنی پارێزگا ماوە بۆ حکوومەت دیاری بکات”.

ڕوونیشی کردەووە: “بۆ ھیچ پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستان نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات”.

شایەنی بیرخستنەوەیە، دوێنێ سێشەممە ٢٤/١٠/٢٠١٧، ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای گەیاند:” لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بڕیار درا مۆڵەتی ١٥ ڕۆژ بدەنە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا”.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو: ” پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مووچە بدات بە فەرمانبەران و ھیوادارین وەڵامیان ئەرێنی بێت، ئەگەر نا بۆ پەیداکردنی مووچە ھەر ڕێگەیەک پێویست بکات دەیگرنە بەر

Back to top button