واشنتۆن پۆست: داگیر کردنی کەرکووک، گەورەترین مەترسیە بۆ ناوچەکەو ئیسرائیل
دوای ئەوەی میلیشیاکانی عێراق و سوپای پاسداران کەرکوکیان داگیرکرد، ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست)ى ئه‌مریكی، له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵایكردووه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه، سه‌ركه‌وتنى به‌غدا له كه‌ركووك، واتا “سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕ” به‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر سامانى نه‌وتى باكوورى عێراقدا ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى جدى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئیسرائیل و جیهاندا، دروست ده‌كات.
له وتاره‌كه‌یدا، ژنه نووسه‌رى ئه‌مریكی، گه‌وره توێژه‌رانى میدیایی له ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (ڕاشیل ئه‌فراهام) ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه كه‌ركووك كه‌وته ده‌ست میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێرانى، ئه‌مه‌شى به “میحوه‌رى ئێران” ناساندووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، (ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندس) كه به‌تۆمه‌تى “تیرۆر” له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه داواكراوه، به‌شدارى له هێرشكردنه سه‌ر كوردستاندا كردووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و هێرشه به‌ماناى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگ بۆ سه‌ر هه‌رێم، دێت”.
به چه‌كى ئه‌مریكی
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هێرشه‌كه‌ى “میحوه‌رى ئێران” كردووه، كه به تانكى ئه‌مریكی و ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ى ئه‌مریكا كراوه پێشتر بۆ شه‌ڕى داعش به عێراقی داوه: “ئێستا ئه‌و چه‌كانه به‌ده‌ست میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌كانى قودسهوهن”.
له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقییه‌وه ئه‌وه‌ى گواستووه‌ته‌وه، كه ئه‌وكاته‌ى واشنتۆن پێویستى به شه‌ڕى پێشمه‌رگه بووه، ڕ‌ازى نه‌بووه ئه‌و چه‌كانه‌یان بۆ شه‌ڕى داعش، پێبدات.
ژنه نووسه‌ره‌كه، زیاتر باس له “میحوه‌رى ئێران” ده‌كات و ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر لهدهستبهسهرداگرتنى هه‌رێمى كوردستاندا سه‌ركه‌وت، ئه‌وكات نه‌وتێكى زۆرى ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ست، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منى ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ته‌واوه‌تى، هه‌روه‌ها جیهانیش”.
كۆمپانیای نهێنى
له‌سه‌ر زارى ئۆپۆزسیۆنى ئیران، ڕوونیكرده‌وه، كه تاران هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونى خۆى به دانانى كۆمپانیای نه‌وت له عێراق فراوانتر بكات، كه ئه‌و كۆمپانیایانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپای پاسداران‌دا، كار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “ڕ‌ژێمى ئێران هه‌وڵده‌دات سوود له پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نگیان له‌دژدا دروست بكات و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ملیاره دۆلاره‌ى نه‌وتدا بگرێت، به‌وه‌ش ژێرخانى نه‌وتى و ژێرخانى”تیرۆریستى”خۆى به‌هێز بكات.
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران به‌وه‌وه ناوه‌ستێت نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بقۆزێته‌وه، به‌ڵكو ده‌توانێت ناوچه‌كانى كوردستان بۆ سه‌كۆى مووشه‌كه‌كانى به‌كار بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر وه‌ڵامێكى ئه‌و مووشهكانهدا، خاكى خۆى زیانى پێنهگهیهت.
ژنه نووسه‌ره‌كه وتاره‌كه‌ى به‌وه كۆتایی پێهێناوه، كه تاكه ڕێگا بۆ ڕاگرتنى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران، پشتیوانیكردنى سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه: “به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه”، گوتیشی: “ته‌نها كورده‌كان ده‌توانن ئێران ڕابگرن”. بۆیه داواى له واشنتۆن كرد، هه‌ڵوێستێكى “ئه‌خلاقى” وه‌ربگرێت، چونكه محوهرى ئێرانیی ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ى كوردى له كه‌ركووك سڕێته‌وه