ئه‌مريكا پێشوازى له ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، پێشوازى له به‌ياننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، كه تێيدا ئه‌نجامى ريفراندۆمى سڕ كرد و ئاماده‌يى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕى.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، هێزه‌ر نهوێرت، له جريوه‌يه‌كدا كه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: ئه‌مريكا پێشوازى له داواى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ ئاگربه‌ستى ده‌ستبه‌جێ و كۆتايهێنان به ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ و دانووستان.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: به‌ياننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاونانه به‌ره‌و پێشه‌وه.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و تێيدا رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه بۆ دانووستان و ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ريفراندۆم سڕده‌كات