7 هه‌زار چه‌كداری داعش له سنووری عێراق و سووریا كۆبوونه‌ته‌وه
فرانسوا لۆكوانتر، سوپاسالاری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: “ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری داعش له‌سه‌ر سنووری عێراق و سوووریان، كه بڕیاره به‌م زووانه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژیان ئه‌نجام بدرێت”.
ئه‌و ناوچه‌یه دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشه له عێراق، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له‌گه‌ڵ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی خاكی عێراق كه‌وتبووه ده‌ست ئه‌و چه‌كداره توندڕه‌وانه‌وه.
له نزیك دواین مۆڵگه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له قائیم و راوه له سنووری سووریا، هێزه‌كانی عێراقی كۆبوونه‌ته‌وه.
لۆكوانتر له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گووتی: “ئێستا 7 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌و ناوچه سنوورییهدان”.
هه‌روه‌ها چه‌كدارانی داعش به‌شێكی خاكی سووریاشیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌وه له‌ژێر ده‌ستدایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به پاڵپشتی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا به پاڵپشتی رووسیا و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له دژیان ده‌جه‌نگن، رووبه‌رێكی فراوانی خاكه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌رهێنراوه.