کانالەکانی یەکێتی وەستان
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو کەنالەکانی یەکێتی دوور لە ئیتیکی رۆنامەوانی و پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد کاریان کرد، ئەم هەلوێستەی میدیای یەکێتی بووە مایەی نیگەرانی میدیاکاران و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرکردایەتی ئەم حزبە، تا دواجار کەنالەکانی سەر بە یەکێتی وەستان.
بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک ئێوارە ئەمڕۆ کەنالە تەلەفزیۆنیەکانی یەکێتی(کوردسات نیوز ، کوردسات و گەلی کوردستان) وەستاون ئەمەش لەسەر داوای مەکتەبی سیاسی ئەم حزبە بووە، کە پێشتر لەدەرەوەی دەسەلاتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەلایەن گرووپی خیانەتکار بەڕێوە دەچوو، دژ بەپێشمەرگەو پارتی و بتشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی بەکار دەهات.
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی٫ کەنالەکان لەلایەن کۆسرەت رەسول راگیراوە بەهۆکاری ئەوەی کە ئەم کەنالانە هیچ خزمەت بە کوردستانیان ناکات و زیاتر خزمەتی عێراق و حشدی شعبی دەکات، هەروەها لە رێگەی بەرنامەکانیان زیاتر هەولی دووبەرەکی و دوو ئیدارەیی دەدەن.
شایەنی باسە پێشتر مەڵابەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند بوو کە گرووپێک دەستی بەسەر میدیای یەکێتی داگرتووە.