سی و یەکی ئاب وەک ئەرکێکی نەتەوەی
دانا مه‌نمی
ئه‌گه‌ر 31 ئاب لای یەکێتی و گۆڕانخواز‌و هاوشێوەکانیان ، خیانه‌تی نیشتمانی بێت لای ئێمه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ی یه .
چونکە سی و یەکی ئاب ڕۆژی سه‌ربه‌رزی و شانازی بۆ خەڵکی کوردستان ، له لایەکی تر ڕۆژی لە گۆرنان و جاشقڕان و ڕاونان و ڕیشەکێشکردنی جاش و دزو خیانەتکارو خۆفرۆشەکانە لە کوردستان . سی و یەکی ئاب لای زۆرێک لە میدیاکاران و قەڵەم بەدەستان سەرچاوەو دەرهاویشتەکانی ڕون نیه و نازانن دەرئەنجامەکانی سی ویەکی ئاب چییە ؟ ، ئەدەبیاتی سیاسی هەندێک حزب کە پاشماوەو زادەی هەلومەرجی جاشایەتی و نۆکەرایەتین سی ویەکی ئاب بە خیانەت و بە ڕووداو پەڵەیەکی ڕەش لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەشوبهێنن ، لە کاتێکدا بۆ خۆیان هۆکاری خولقاندی سی و یەکی ئاب و دەرهاویشتەکانی بوون !! سی و یەکی ئاب ڕۆژی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان بوو لە پێناو پاراستن و زیندوو کردنەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی ، لەبەرمبەردا ڕیشەکێشکردنی جاشقڕان بوو، ئیتر چۆن گوێ له‌ڕاستیه‌کان ده‌گرن !! سی و یەکی ئاب ئه‌و ڕۆژه گرینگ و پڕ بایه‌خه بوو به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێرو ده‌ورو به‌ری که ڕزگاریان بوو له جه‌ورو سته‌می چه‌کداره بێ سه‌رو به‌ره‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێران ، خه‌ڵکی هەولێر که‌وتبونه به‌ر هه‌ڵمه‌تی ڕەشبگیری و کوێرانه‌ی گرتن و کوشتن و زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و سه‌رانه لێسەندنیان له‌لایه‌ن چەتەومافیاکانی یەکێتى نيشتيمانى کوردستان ، به‌ڵێ ڕۆژگاری پێش ڕودانی ئه‌و ڕووداوە سوپای پاسدارانی ئێران و ئیتڵاعات حوکمی تەحەکومیان بەشاری هەولێرو بەشێکی تر لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکرد ، هەروەک چۆن ئێستا خاوەنداریەتی زۆنی سەوز-نیلی دەکەن !! جگه له‌وه‌ی شاری سلێمانی و ته‌واوی ده‌ورو به‌ری ببووه مه‌یدانی چالاکی سه‌ربازی هێزه‌کانی ئێران له دژی به‌رهه‌ڵستکارانی کوردی ڕۆژ هه‌ڵات و حزبەکانی دیموکڕات و کۆمه‌ڵه‌و حزیی خه‌بات و زه‌حمه‌تکێشان . کێ ده‌توانێ خۆی لهوڕاستیانه بدزێته‌وه که هیزەکانی ینک چ ڕۆڵێکیان هەبوو لەهاوکاریکردنی هیزەکانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی ئێران ؟ لەشەوی ۱۹۹٦/۸/۱٦ هێزەکانی ینک گەورەترین هێرشیان دەستپێکرد بۆسەر پارتی دیموکراتی کوردستان ، ینک پێنج هەزار چەكداری خۆی بە هاوکاری و پاڵپشتی سوپاى پاسداران و ئيتلاعات لە ئێرانەوە هەناردەی ناوچەی سیدەکان کرد ، تاکە هۆکاریش تەنها لەبەر ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگەی بە هێزەكانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی ئێران نەده‌دا لە دەروبەری هەولێر هێرش بکەنە سەر بارەگاو ماڵ و شوێنی حەوانەوەو نیشتەجێبوونی کوردانی ڕۆژهەڵات . بەپێچەوانەی یه‌کێتی نيشتيمانى کوردستانەوە كەهەموو ئاسانكاریەكی بۆ پاسداران كرد بۆ لێدان و پاکتاوکردنی كوردەكانی ئێران لە كۆیە. چونکه سوپای پاسدارانی ئێران گرێبه‌ست و ڕێکەوتنامەی سەربازییان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان واژۆ کردبوو بۆ پاکتاوکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات . خۆئەگەر سی و یەکی ئاب نەبایە ئیستا به پێی ئه‌و گرێبه‌ست و ريكه وتننامه ى نێوان سوپاى پاسداران و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، ژن و مناڵ و کەسوکاری سه‌رجه‌م به‌رهه‌ڵستاکارانی کوردانی ڕۆژ هه‌ڵات قه‌تڵ و عام کرابوون . ڕازیبونی ینک له‌سه‌ر پاکتاوکردن و قه‌تڵ و عامکردنی برا کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له پێناوی ئهوەدا بوو بە زەبری هێزی سوپای پاسداران و ئیتلاعات پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر نەخشەی جوگرافیای هەرێمی کوردستان بسڕنەوە .
سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتبوونه کوردستانی باشوره‌وه‌و چه‌ک و جبهخانەو مۆڵگەی سەربازییان دامه‌زراند بوو ، به‌رده‌وامیش له سنوره‌کانی حاجی ئۆمهرانهو تۆپبارانی دێهاته‌کانی کوردستانی باشوری ده‌کرد . به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان جوامێرانە کوردانە ڕاستگۆیانە خۆی ڕاگرت و چۆکی دانه‌دا وه‌ك چۆن سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رموێت : ئاماده‌ین له‌جه‌نگدا بکوژرێین به‌ڵام هیچ کات ئاماده نین بۆ دوژمنان به چۆکدا بیین .
بۆیه کاتێك وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهان و وڵاته هاو په‌یمانه‌کانی ڕاستیه‌کانیان بۆ ڕونبۆوهو بۆیان ده‌رکه‌وت که ده‌وڵه‌تی ئێرانی سنوری به‌زاندوه ئامانجیش پاکتاوکردنی بەرهەڵستکارەکانیەتی لە هەرێمی کوردستان ، هه‌ر ئه‌وکات گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سوپای عێراق هه‌ڵکرد که له حاڵه‌تێکی وادا بۆی هه‌یه داکۆکی له سنوره‌کانی خۆی بکات . ئه‌وه‌بوو له 31 ی ئابی 1996 دا سوپای عێراق هێرشی کرد ،کاتێك سوپای ئێران و چه‌کداری ئاخونده‌کان به‌وه‌یان زانی ئه‌ژنۆیان شکاو کلك له‌سه‌ر شان هه‌ڵاتن ، ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی به‌نسیب بو سه‌رانی یه‌کێتی نیشمانی کوردستان بوو ، کاتێک کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاگاهاتەوەو زانیان چیتر پاسداری ئێرانی له ترسی هێرشی سوپای عیراق خۆیان بۆ ناگیرێ و داکۆکیان لێ ناکات پشتیان شکاو به دوای ئاخونەکانی ئێران‌دا کلک له‌سه‌رشان له پێش هه‌مویانه‌وه سه‌ره زله‌کانیان ئاوه‌دیوی ئێران بون .
نەوشیروان مستەفا ئەمین شایەتحاڵی سی و یەکی ئابە ، چونکە پیلان داڕێژه‌ری ته‌سلیمکردنی سلێمانی و هه‌ولێربوو به ئیتڵاعات و سوپای ئێران و هه‌ڕاجکردنی خوێنی برا کورده‌کانی ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان بوو .