له‌ په‌لاماره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێكشكاون و كوژراوێكی زۆریان هه‌یه‌

سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سنوری ره‌بیعه‌ زوومار  رایده‌گه‌ێنێت” هێرشێكی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیان له‌ میحوه‌ری زومار تێكشكێنراوه‌و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر چه‌كدارانی حه‌شد كه‌وتووه‌”.

(فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی) سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێكشكێنراون و 6 هه‌مه‌ر و تانك و باجه‌ڕیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ سوتێنراوه‌”.

سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌”كه‌ (هادی عامری) ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ زومار و (مه‌هدی موهه‌ندیس) جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری ره‌بیعه‌ سه‌رپه‌رشتی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆردوومانی پێشمەرگەیان لە ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلەی كردووە و دەستییان بە ھێرشكردن كردووە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” شه‌وی رابردوو له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دابوو له‌ باره‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ نزیك مووسڵ، بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و خاكی كوردستان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراقه‌وه‌.

Back to top button