هێزی پێشمه‌رگه هێرشه‌كانی حه‌شدی تێك‌شكاند به سه‌رپه‌رشتی هادی عامری و مه‌هدی موهه‌ندیس
پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێرانی هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ره‌بیعه و زوممار، سه‌ر ئه‌نجام كۆی هێرشه‌كانیان تێكشكێندرا و شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێرانی ده‌ستیان پێكرد، و بۆردوومانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد له سه‌ره‌تاوه، لە ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلە، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێشمه‌رگه به‌رپه‌چی داونه‌ته‌وه و له گوندەكانی بەردیە و حەمەد ئاغا زیانێكی زۆریان بە چەكدارانی حەشدی شەعبی گەیاندووه و چه‌ندین تانك و زریپۆش و هه‌مه‌ری گوله نه‌بڕی حه‌شدیان تێكشكاندووه و به ده‌یان كوژراویان له مه‌یدانی جه‌نگ جێهێشتووه.
هه‌ر له شه‌ڕه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیانێكی زۆریان له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌شاندووه و 3هه‌مه‌ر و 2 تانك و 1 باجهڕییان تێكشكاندووه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی چاودێری حه‌شدی شه‌عبیشیان خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” هێرشه‌كه به سه‌رپه‌رشتی هه‌ر یه‌كه له (هادی عامری) ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له زومار و (مه‌هدی موهه‌ندیس) جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.