فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه: هێزه‌كانی حزبوڵای لوبنانی و پاسداری ئێرانی و حه‌شد پێكه‌وه هێرشیان كرد

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، حزبوڵای لوبنانی و سوپایی پاسداران به‌شدارن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌و باره‌وه لیوا به‌هرام دۆسكی) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه” كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌شد تێكشكێندراوه به‌ڵام تا ئێستا له دووره‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تۆپباران ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه” كه له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانی حزبوڵای لوبنانی و پاسدارانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی به سه‌ركردایه‌تی هه‌ر یه‌كه له له (هادی عامری) ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له زومار و (مه‌هدی موهه‌ندیس) جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێرشه‌كه له دوو قۆڵەوە تێکشکێنران و پاشەکشەیان کرد.