دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا

پاش ئه‌وه‌ی وا بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنج شەممە دانیشتن بكرێت له‌ پەرلەمانی كوردستان، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی شەممە دواخست.

 

بە گوێرەی نامەی بانگهێشتنامەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ” رایگەیاندووە “بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و بڕگە (1) لەماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاردا دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لەخولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 26/10/2017، دوابخرێت بۆ رۆژی شەممە رێكەوتی 28/10/2017، كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ”

 

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” بڕیاره‌ هه‌ردوو فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمه‌ڵ بایكۆتی هۆڵی پەرلەمان كۆتایی بهێنن و بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بكەنەوە.

Back to top button