هێمن هه‌ورامی: حه‌شدی شه‌عبی زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان هه‌یه

هێمن هه‌ورامی راوێژكاری سیاسی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌زوممار “زیانی زۆری” به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یاندووه.
(هێمن هه‌ورامی) راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایه‌بتی خۆی له‌تویته‌ر رایگه‌یاندوه” كه له‌گونده‌كانی (به‌ردیاو حه‌مه‌د ئاغا) له‌باكوری زوممار، پێشمه‌رگه “زیانی زۆری” به‌حه‌شدی شه‌عبی گه‌یاندووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی پاسدارانی ئێرانی و حزبوڵای لوبنانی و هێزه عێراقییه‌كان، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان داوه و له چه‌ندین لاوه شكاون و تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر هاتوون له ئێستاشدا شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه و پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی پۆڵاین رووبه‌ڕووی دوژمنان بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك زانراویشه” هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حه‌شد به‌سه‌رپه‌رشی راسته‌وخۆی هه‌ر یه‌كه له (هادی عامری) ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له زومار و (مه‌هدی موهه‌ندیس) جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.