حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له‌ 30 كوژراوی هه‌یه‌ و له‌ پاشكشه‌دان

پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هاوكاری سوپایی بێگانه‌ و داگیركه‌ر هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێكرد، له‌ ئێستا ژماره‌ی كوژراوانی حه‌شد له‌ 30 چه‌كدار تێپه‌ڕی كرد.

(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی14ی پارتی له‌ موسڵ، رایگه‌یاندوه‌” پاش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێرشی ده‌ستپێكرد و تۆبپارانی سنوره‌كانی ژێر ده‌سڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و چه‌ندین هه‌مه‌ر و باجه‌ڕی سه‌ربازی گوله‌ نه‌بڕ و تانكیان تێكشكاوه‌ و زیاتر له‌ 30 كوژراویان هه‌یه‌، حه‌شد ترسیكی زۆری لێ نیشتووه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن پاشكشه‌یان پێكراوه‌ و پێشمه‌رگه‌ گورزی باشی لێ وه‌شاندون.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌ڕ نه‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شد و هێزی عێراقییه‌كان و هاتنه‌ سه‌ر هێلی ئه‌مریكا و ووڵاتانی تر بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ و هۆشداری دانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ باره‌ی ئه‌م هێرشه‌وه‌، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی بێ گوێدانه‌ هیچ رێككه‌وتن و دیالۆگێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌ ئێستادا.

Back to top button