به‌په‌له..ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وورده‌كاری و زانیاری نه‌بیستراو بڵاوده‌كاته‌وه
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانيارى وورد له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕیۆ حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ن تویتێك ده‌خاته روو كه چۆن هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رایده‌گه‌ێنێت” كه هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرپەرشتیی هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، هێرشیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە کردووە.
له چه‌ند تویتێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه” كه هێزەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی ئێران، سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان تۆپباران کردووە و دواتر هێرشیان ئەنجام داوە.
له تویتێكی تریشدا باس له‌وه كراوه” كه میلیشیاکان لە ڕەبیعەوە بەرەو ناوچەی (مەحموودییە) هەوڵی پێشڕەوییان داوە و لەلایەن پێشمەرگەوە دوو تانکی میلیشیاکان تێکشکێنراوە.
هه‌ر بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له هه‌ژماری خۆیان له توویته‌ر كه بڵاویان كردۆته‌وه هاتووه” كه هێزەکانی (لیوای عەباس، کەتیبەکانی جوندول ئیمام، رەعدول ساری، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، حەرەکەی نەجبە، لیوای تەوفوف و لیوای حوسێن) بە سەرپەرشتیی هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیس لە هێرشەکەدا بەشدارن.