ئه‌مڕۆ ته‌رمی جێگری سه‌رۆكی پێشووی پارتی له‌ شاری هه‌ولێر به‌خاك ده‌سپێردرێت

له‌ شاری هه‌ولێر ته‌رمی جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی پارتی و كه‌س و كار و ماڵباتی خوالێخۆشبوو بە خاک دەسپێردرێت.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی 24/10/2017 (مامۆستا عه‌لی عبدالله‌) جێگری پێشووی سه‌ركۆی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشه‌یه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد،ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمی ناوبراو له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێكی زۆر له‌ به‌رپرسانی باڵای پارتی و كه‌س و كار و ماڵباتی خوالێخۆشوو و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ده‌زگا حكومی و ئیدارییه‌كان به‌ خاك ده‌سپێردرێت.

Back to top button