بۆریه نه‌وتبه‌ره‌كه‌ی كوردستان بۆته تاكه هیوای حكومه‌تی عێراق
خواكوڕك
رۆژی چوارشه‌ممه 24ی ئابی 2016 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دواین وورده‌كاره‌كانی بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد و ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه تاوه‌كو پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بكات.
پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017 بڕه‌كه‌ی 103 ترلیۆن دیناره و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 35 دۆلار خه‌ملێنراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه شاره‌زایانی ئابووری پێیانوایه عێراق له ساڵی داهاتوودا تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی دێت كه ئه‌سته‌مه بتوانێت به ئاسانی لێیده‌رباز بێت.
له ئێستادا عێراق ده‌یه‌وێت زۆرترین بڕی نه‌وت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه بكات و بڕی فرۆشی نه‌وت له ساڵی ئاینده له 4 ملیۆن به‌رمیل نزیك بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردووه بۆ فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته دانوستان و هه‌وڵدان بۆ رێكه‌وتنێكی نوێ.
لە پارێزگای كەركووك، 5 كێڵگەی نەوتی هەیە، دوو كێڵگەیان حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی دەكات و سێ كێڵگەی دیكەشیان بەغدا. ئەوەی بەغدا ئیدارەی دەكات رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، زۆرترە لە 200 هەزار بەرمیل، بەڵام ماوەی 5 مانگ بوو بەهۆی ناكۆكیی لەگەڵ بەغدا، هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهان راگیرابوو.
حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت نه‌وتی كۆمپانیای باكوور به‌كه‌مترین تێچوو ماوه بگه‌به‌نێته بازاره‌كانی جیهان، و ئێران وه‌كو یه‌كێك له‌و بازارانه ده‌ستنیشان كراوه. فوئاد حوسێن، ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك به رووداوی راگه‌یاندووه، “بەڵام هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران ئاسان نییە، یان دەبێ نەوتەكە بباتە بەسرا و لەوێوە رەوانەی ئێرانی بكات یان دەبێت بۆری رابكێشێت، یان ئەوەتا بە تانكەر لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە”.فوئاد حوسێن، گوتیشی “بەڵام هیچ رێگایەكیان ئاسان نییە بۆ بەغدا و هەر دەبێت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتنێكی نوێ، بۆ ئەوەی لە رێگەی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی دەرەوەی بكات و بیفرۆشێ”.
خواكوڕك زانیویه‌تی لە سەردانی ئەم دواییه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ عەبادی و بەرپرسانی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق رێككەوتوون رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بەنیوەیی لەرێگەی تورکیاوە هەناردە بكرێت. و ئه‌م بڕه‌ش بۆ ساڵی داهاتوو دوو ئه‌وه‌نده بكرێت كاتێك له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
به‌پێی زانیاریه‌كان له داهاتوودا نه‌وتی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دیاله به‌ته‌واوی ده‌خرێته سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، ئه‌مه ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كانی هه‌ردوولا بۆ ساڵی ئاینده بچێته قۆناغێكی نوێوه. به‌م هۆیه‌شه‌وه بڕی فرۆشی یه‌ك رۆژی نه‌وتی عێراق له‌رێگه‌ی بۆریه نه‌وتبه‌ره‌كانی هه‌رێم ده‌گاته 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.