بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتوەکان ئێران بەردەوامە لە پێشێلکاری.
عاسیمە جیهانگیری بڕیاردەری لێژنەی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکاریەکان دژی مافەکانی مرۆڤ و لەو ڕووەوە هۆشداری دا.
جهانگیری لە ڕاپۆرتێکدا کە تایبەتە بە ئاماری پێشێلکاریەکانی نیوەی ساڵی ۲۰۱۷ ئەوەی خستەڕوو کە گرتن و لەسێدارەدان لە ووڵاتی ئێران بەردەوام بەرەو هەڵکشان دەڕوات.
جهانگیری دڵتەنگی خۆی لە فشاری سەر ڕۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی نیشانداو ڕایگەیاند جگە لەو فشارانە ئەمساڵ چوار منداڵ لە سێدارە دراون هەشتاو شەش منداڵی دیکەش چاوەڕێی هەمان سزان.