ئەمریكا پاڵپشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەكات

خواكوڕك
لەسەردانێكیاندا شاندی كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ لایی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران(حدكا)، پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ خەباتی حزبی دێموکرات دەبڕی رایانگەیاند خەباتی حزبی دێموکرات خەباتێکی رەوایان هەیە.

بەگوێرەی زانیاریەكان رۆژی چوارشەممە شاندێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا بە سەرپەرەستی جێف مازۆر، جێگری بەرپرسی بەشی سیاسیی کۆنسولخانەی ئامریکا لە هەولێر، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لایەن حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا جێف مازۆر رایگەیاندووە سەردانەکەی بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر رەوشی سیاسیی و خەبات و تێکۆشانی حزبی دێموکرات و ئاستی کاریگەریی ئەم خەباتە بەرامبەر بە رژێمی ئێران بووە و گوتوویەتی پشتیوانی لە ئامانجە سیاسییەکانی حزبی دێموکرات دەکەن.

Back to top button