سوپای پاسداران و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆردوومانی رۆژئاوای كوردستانیش ده‌كه‌ن و هاوڵاتی كورد شه‌هید بوونه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سوپای پاسدارانی و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆردوومانی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن، هاوڵاتیه‌كی رۆژئاوای كوردستان شه‌هید بووه‌ و چوار هاوڵاتی تریش بریندار بوونه‌”.

لە زاری سەرچاوەیەکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)وە بڵاو کراوەتەوە، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، میلیشیاکان چەند ناوچەیەکیان لەناو ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هاووڵاتییەکی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بووە و 4 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

Back to top button