به‌رپرسێكی باڵای پارتی له‌ شنگال شه‌هید بوو

وه‌حید باكوزی به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شنگال له‌میانی تێكشكاندنی هێرشی چه‌كدارانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و حزبڵایی لوبنانی له‌ میحوه‌ری زوممار شه‌هید ده‌بێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا سه‌ربازی له‌ محوه‌ری زوممار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ئەمڕۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەند میحوەرێك ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاند و چەندین سەركردەی حەشدی شەعبی لە نێو كوژراو و برینداران ھەن.

ھەر بەپێی زانیارییەكان: “45 كوژراو و  75 برینداری حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی زوممار گواستراونەتەوە مووسڵ، ھەروەھا پێشمەرگە 12 ھەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربای حەشدی شەعبی تێكشكاندووە”.

شایانی باسه‌ رۆژی 26/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی دیکەی عێراق لە سنووری زومار، مەخموور و پردێ هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و لە سەرجەم میحوەرەکان تێکشکێنران زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌ و چه‌ندین سه‌ركرده‌یان لێكوژراوه‌”.

Back to top button