میدیاكانی عێراق:سوپای پاسداران و حزبڵا لوبنانی و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌دا پاشه‌كشه‌یان كرد
میدیاكانی عێراق له‌باره‌ی هێرشی سوپای هاوبه‌شی (سوپای پاسداران و حزبڵا لوبنانی و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی) له‌دژی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند”لە شەڕی دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پاشەکشەیان کرد زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه”.
له په‌یچی ماڵپه‌ری به‌غداد یه‌وم ئه‌وه بڵاو كراوته‌وه، كه پێشمەرگە گورزێکی گورچکبڕی لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داوە و تووشی زیانێکی گەورەی کردوون، هه‌ر ئه‌و میدیایه عێراقیه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی و هێزە ئێرانییەکان زیانێکی گەورەی گیانی و سەربازییان پێ کەوتووە و ناچار بوون پاشەکشە بکەن.
شایانی باسه رۆژی 26/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی دیکەی عێراق لە سنووری زومار، مەخموور و پردێ هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە و لە سەرجەم میحوەرەکان تێکشکێنران زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و چه‌ندین سه‌ركرده‌یان لێكوژراوه”.