رۆسنه‌فت ده‌ستبه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

 
كۆمپانیاى ( رۆسنه‌فتى ) روسى له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ “ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ن و هه‌ڵده‌ستین به‌ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغى یه‌كه‌میشدا نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ى پاڵێوگه‌كانى رۆسنه‌فت له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت “.
 
له‌شوباتى ئه‌مساڵ گرێبه‌ستێك له‌ نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى رۆسنه‌فتى ڕوسى واژۆكرا ، به‌ پێى گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ى (3) ساڵ نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كڕێت و پشكى رۆسنه‌فت له‌ (%60) ده‌بێت .
 
به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزی و هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ چه‌ند رۆژى ڕابردوو له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ ، ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ ( 200- 240 ) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا ، له‌كاتێكدا پێش روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكه‌وه‌ ڕۆژانه‌ (600) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى تێده‌په‌ڕاند .
Back to top button