نوێنەری سعودیە لە یوئێن:ئێران سەرچاوەی ئاژاوەیە

 
جارێکی تر سعودیە هێرشی کردەوە سەر ئێران و بەسەرچاوەی ئاژاوەو تیرۆرو پاکتاوی مەزهەبی تۆمەتباری کرد.
 
نێردەی سعودیە لە یوئێن خالید مەنزیلاوی ڕایگەیاند گەلانی ئێرانی قوربانی دەستی ڕژێمی ئێرانن و حکومەتەکەیان لە بری دابین کردنی ژیانی شایستە بۆیان داهاتی وڵاتەکەیان دەباتە دەرەوە بۆ هاوکاری گروپە تیرۆریستیەکان و نانەوەی شەڕو ئاژاوە لە ناوچەکە و درێژەدان بە سیاسەتی فراوانخوازیی.
 
نوێنەری سعودیە باسی لە تاوانەکانی مافی مرۆڤ کردو بە پێویستی زانی لەو ڕوەوە هەنگاوی جدی بنرێت لە لایەن یوئێنەوە.
Back to top button