ترێنت فرانكس: بێدەنگی ئەمریكا بەرامبەر هێرشی میلیشیاكان مایەیی قەبووڵ كردن نییە

كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی، ڕای دەگەیەنێت، كە جێگای قەبووڵكردن نییە ئەمریكا بەرامبەر هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران بۆ هاوپەیمانە كوردەكەی، بێدەنگ و بێهەڵوێستە.
ترێنت فرانكس، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا، لەبارەی هیرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی بۆ سەر كوردستان و بێهەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر هەژموونی ئێران، لە پێگەی خۆی لە توویتەر، دەنووسێت: “ئەمە جێگای قبووڵكردن نییە، كە ئەمریكا بێ كاردانەوە دەوەستێت بەرامبەر بە هێرشی هێزەكانی سەر بە ئێران دژ بە هاوپەیمانە كوردەكانمان”.
ئاشكراشی دەكات، كە كەسانی وەك برێت مەكگۆرك لە ئیدارەی ئۆباماوە دژوەستانەوەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بەرامبەر بە ئێران بە هەند وەرناگرێت.
ئەو كۆنگرێسمانە، هەروەها نووسیویەتی: “ئەگەرچی سیاسەتی دەرەوەی دامەزراوەكانی واشنتۆن پێیان وابێت ستراتیجی عێراق باش كار دەكات، بەڵام ناواقعیانەیە ئەگەر بوەستین و چاوەڕێ بكەین ڕووداوەكان خۆیان ڕووبدەن”.
خۆشحاڵبوونی خۆی لەبارەی وتارەكەی ئەمدواییەی جۆن مەككین لە نیویۆرك تایمز دەردەبڕێت و ڕای دەگەیەنێت: “هیوادارم لەسەر ئەم كێشانە كاری لەگەڵ بكرێت”.

 

Back to top button