وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: بە عەبادیم گوتووە دەستپێشخەرییەكەی هەولێر قەبوڵ بكات

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ریكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكانی چەكدارانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، واشنتن زۆر نیگەرانە لەو شەڕ و پێكدادانە و گوتیشی كە ئەمریكا دڵگرانە بەوەی كە بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی ئاشتییانە.

رێكس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ‌ رایگەیاند، هانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی داوە كە دەستپێشخەرییەكەی هەولێر قەبوڵ بكات و لەسەر بنەمای دەستوور دەست بە گفتوگۆ بكەنەوە.

رێكس تیلەرسن دەڵێت: “پێویستە عێراق بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ئەو توانایە پەیدا بكات كە رووبەرووی هەژموونی ئێران ببێتەوە “.

Back to top button